03:42 - 13/07/2019
ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى ئاشتى هه‌ورامى و نێچیرڤان بارزانى له پاریس
حكومه‌تى عێراق و ئه‌مریكییه‌كان، نایانه‌وێت ئاشتى هه‌ورامى به وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بمێنێته‌وه، توركیاش پێداگرى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ده‌كات. هه‌فته‌ى رابردووش نێچیرڤان بارزانى و ئاشتى هه‌ورامى له پاریس كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ناوى ئاشتی هه‌ورامی له وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان، ڤالا فه‌رید له وه‌زیری داد، نه‌وزادهادیش له‌وه‌زیری كاره‌با، بڕیاری خودی مه‌سرور بارزانی بووه و پێچه‌وانه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی ناوخۆی پێشتری ناو پارتی بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، هه‌ر سێ كاندیده‌كه كاندیدی نێچیرڤان بارزانی بوون به‌ڵام دوورخرانه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌غداد و واشنتن خوازیاری قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدان و پێیان وایه مانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی یارمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نادات، بۆیه ده‌یانه‌وێت دووربخرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نكه‌ره به‌فه‌رمی داوای هێشتنه‌وه‌ی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه كه پارتی بۆ رازیكردنی دڵی عێراق و ئه‌مریكا، ئاشتی هه‌ورامی ناكاته‌وه به‌وه‌زیر، بۆرازیكردنی دڵی توركیاش له‌كه‌رتی وزه دووری ناخاته‌وه، به‌ڵكو وه‌ك راوێژكار له‌كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هه‌ورامی له‌فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌ته‌وه، وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان ده‌ڵێت نایه‌وێت به راوێژكاری له‌كابینه‌ی حكومه‌ت بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌رداوای بارزانی ئاشتی هه‌ورامی له به‌ریتانیاوه چووه‌ته پاریس، له‌وێ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبووه‌ته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاشتی هه‌ورامی رایگه‌یاندووه، نایه‌وێت به‌پله‌ی كه‌متر له‌وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان به‌شداری له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بكات، به‌پله‌ی راوێژكار و یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك وه‌زیران رازی نییه، له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی داوایلێكردووه، بگه‌رێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وپرسه بكه‌ن داواشی لێكردووه په‌له نه‌كات و دان به‌خۆیدا بگرێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كه‌وته‌ڕێ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش، له‌كۆشكی ئه‌لیزێی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا چاوی به ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه‌وت، هه‌مان رۆژ كابینه‌ی حكومه‌ت متمانه‌ی په‌رله‌مانی وه‌رگرت، كه ئاشتی هه‌ورامی بۆیه‌كه‌م جار دوای دروستكردنی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان له‌ساڵی ٢٠٠٦ وه له‌و وه‌زاره‌ته دوورخرایه‌وه.