02:23 - 11/07/2019
یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی نوێى حكومه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم
یه‌كه‌م سه‌ردانی دیبلۆماسیى، سه‌رۆكی نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غداد ده‌بێت، و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، یه‌كه‌م سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ به‌غداد ده‌بێت، له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامده‌درێت و تێیدا پرسی نه‌وت و بودجه، و كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان تاوتوێده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ته‌واوه‌تی حكومه‌ت، سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامده‌درێت و له‌وه زیاتر دواناخرێت، چونكه به‌غداد بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ چیتر چاوه‌ڕێی هه‌رێم ناكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، وه‌زیره‌كانی لایه‌نه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت وه‌زیره‌كانى گۆڕان و یه‌كێتی، یاوه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و ئاگاداری دانوستانه‌كان ده‌بن.
كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دوێنێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان متمانه‌ى وه‌رگرت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى دۆستانەى كردوو بڕیارە رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى بكه‌ن.