10:56 - 11/07/2019
ناوهڕۆكی رێككهوتنی پارتی و یهكێتی لهسهر كهركوك
بەپێی رێككەوتنێكی نهێنی كە پەیسەرپرێس بەشێكی بڵاودەكاتەوە ئەمرۆ پارتی و یەكێتی پارێزگاری كەركوك ئاشكرا دەكەن.
بریارە كاتژمێر 11:30ی خولەكی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لەشاری سلێمانی كۆببنەوە. دواتر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوی كاندیدی پارێزگاری كەركوك ئاشكرا بكەن كە تەیب جەبارە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پێشتر یەكێتی و پارتی رێككەوتنێكی نهێنی 5 خاڵی یان دەربارەی كەركوك كردووە. بەغدادش ئاگاداری ناوەرۆكی رێككەوتنەكەیان و پێی رازی بووە.
یەكێك لەخاڵەكانی رێككەوتنەكە گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بەهاوبەشی بۆ دەرەوەی كەركوك هەروەها كار ئاسانی بۆ گەڕانەوەی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەردوولا و پێدانی چەند پۆستێكی كەركوك بەپارتی لەبەرامبەر پۆستی پارێزگار.
ههروهها پاراستنی ئاسایشی شارەكە بەهاوبەشی و وەرگرتنەوەی بارەگاكانی پارتی و پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغداد.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت: دوای پێكهێنانی حكومەت وەفدێكی هاوبەشی پارتی و گۆران و یەكێتی سەردانی بەغداد دەكەن و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و شیعە و سوننە كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچەدابڕێندراوەكانی تر، دواتر هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە لیژنەیەكی هاوبەش دروست دەكەن.