06:48 - 10/07/2019
ململانێكان له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر فراوان ده‌بێت
دوای وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و چۆڵبوونی پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70، له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی چاویان له‌و پۆسته‌یه، به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ هه‌شت كه‌س.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی په‌یسه‌رپرێس، له ئێستادا هه‌ریه‌كه له ( لاهور شێخ جه‌نگی – مه‌حمود سه‌نگاوی - عەدنانی حەمەی مینا - ئاسۆ مامەند- مستەفا چاورەش - وەستا رەسوڵ - سامان گەرمیانی - شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ) چاویان لەوەیە پۆستی فەرماندەی هێزەكانی 70 وەربگرن.
پێشتر پەیسەر بڵاویكردەوە، كە باڵی ماڵی تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەن، لاهور شێخ جەنگی ئەو پۆستە بە شێوەیەكی كاتی وەربگرێت تا ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی و سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی بەسەر بەرپرسەكاندا.
هەرچی سەبارەت بە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیشە، پێی باشە لەم قۆناغەدا شاڵاوی كوڕی ئەو پۆستە لە ئەستۆ بگرێت.
بەپێی زانیارییەكانیش فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتی كە بریتین لە (– مه‌حمود سه‌نگاوی - عەدنانی حەمەی مینا - ئاسۆ مامەند- مستەفا چاورەش - وەستا رەسوڵ - سامان گەرمیانی) دەیانەوێت پۆستەكەی پێشووی شێخ جەعفەر بۆ ئەوان بێت