02:02 - 10/07/2019
خۆڵوخاشاك هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به‌ژێره‌وه
ڕۆژانه له هه‌رێمى كوردستان، حه‌وت هه‌زار ته‌ن خۆڵ و خاشاك له ماڵان و شوێنه گشتییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان كۆده‌كرێته‌وه، له ڕێگه‌ى چه‌ندین كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه‌وه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم كردووه، له چه‌ندین ناوچه‌ى جیاجیا و دیاریكراو فڕێده‌درێت، ژێرخاك ده‌كرێت یاخود ده‌سوتێندرێت.
به‌رپرسانى ده‌سته‌ى ژینگه له‌هه‌رێمى كوردستان، باس له به‌فیرۆچوونى پاره‌یه‌كى زۆر ده‌كه‌ن، له كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامدانى كاره‌كه به هه‌ره‌مه‌كى مه‌ترسى گه‌وره‌ى دروستكردووه. هه‌ندرێن شێخ راغب گوته‌بێژى ده‌سته‌ى ژینگه له هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى، حكومه‌تى هه‌رێم ساڵانه ٢٠ ملیۆن دۆلار له كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكدا خه‌رجده‌كات.
به‌گوته‌ى شێخ راغب، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پاره‌یه‌كى زۆر خه‌رجده‌كرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خاشاك، به‌ڵام ئه‌و ڕێگایانه‌ى به‌كارده‌هێنرێت زانستى نین، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه كه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ژینگه‌ى هه‌رێم دروست ببێت، به تایبه‌ت له ناوچه‌ى كانى قڕژاڵه و تانجه‌رۆ.
تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ڕیسایكلین نییه، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى ژینگه ده‌ڵێت، حكومه‌تى هه‌رێم ماسته‌ر پلانى هه‌یه، بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زاكان، ڕیسایكلین دابنێت و تا ئێستاش به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه دانه‌نراوه.
شاره‌زایانى ژینگه باس له‌مه‌ترسى شێوازى تێكه‌ڵوپێكه‌ڵى خۆڵوخاشاك ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ناكرێت هه‌موو مادده‌كان پێكه‌وه تێكه‌ڵبكرێن. مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆكى ڕێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه، بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، ڕێگاكانى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك زانستى نین، پێویسته مادده خۆراكیی و ڕه‌ق و شله‌كان، له یه‌كترى جیابكرێنه‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى ژینگه، هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر حكومه‌ت فریا نه‌كه‌وێت و چاره‌سه‌ر بۆ خۆڵ و خاشاك نه‌دۆزێته‌وه،"ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان، له چه‌ند ساڵى داهاتوو یه‌ك پارچه ده‌بێت به زبڵدان".
شاره‌زایان نه‌بوونى ریساكیلین بۆ جیاكردنه‌وه‌ى خۆڵوخاشاك و ئاماده‌كردنى مادده‌كان بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان، به هۆكارى سه‌ره‌كى و كێشه‌ى گه‌وره‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانن. مه‌عروف پێى وابوو دانانى ڕیسایكلین ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان خاوێن ده‌كاته‌وه، له ڕووى ته‌ندروستیشه‌وه زیانه‌كانى كه‌م ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ك له ڕووى ئابوریشه‌وه به گرنگى ده‌زانێت، كه به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى له ئێستادا له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن، له‌و كاته ده‌توانرێت له ڕێگه‌ى ڕیسایكلینه‌وه له ناوخۆ به‌رهه‌مبهێندرێن.
مه‌ترسییه‌كى دیكه تێكه‌ڵبوونى پاشه‌ڕۆ پزیشكییه‌كانه له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕۆى ئاسایی، شاره‌زایانى ژینگه، دانانى باج له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى پلاستیكى هاورده، به هۆكارێك بۆ پاراستنى ژینگه‌ش ده‌زانن.
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، سه‌دجۆر نه‌خۆشى پۆلێنكردووه، كه به‌هۆى پیسبوونى ژینگه‌و خۆڵوخاشاكه‌وه تووشى مرۆڤ ده‌بن، له‌وانه شێرپه‌نجه و كه‌م خه‌ویی و ته‌مبه‌ڵیی و پیسبوونى چاو و هتد.. هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرته‌كانى ئه‌م ڕیكخراوه‌وه، ساڵانه ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆى پیسبوونى ئاوه‌كانه‌وه له جیهاندا ده‌مرن.
عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕیی ژینگه، ده‌ڵێت، ئه‌و شوێنانه‌ى خۆڵ و خاشاكى تێدا كۆده‌كرێته‌وه، ده‌بێت داخراوبن تا ئه‌و كاته‌ى ڕیسایكلین ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، پاشه‌ڕۆ ڕه‌قه‌كان زیانى زۆرى به‌ر ژینگه و خاكى هه‌رێم گه‌یاندوو، له هه‌ندێك جێگه بووه‌ته هۆكاریی گۆڕینى پێكهاته‌ى خاكه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و پاشه‌ڕۆیانه‌ى تێكه‌ڵ به رووباره‌كان ده‌بنه‌وه. نمونه‌ى به ئاوى تانجه‌رۆ هێنایه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ پاشه‌ڕۆكه‌ى تێكه‌ڵ ده‌بێت، بووه‌ته هۆى پیسبوونى ئاوه‌كه و گه‌یشتنى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى ده‌ربه‌ندیخان-ى دووچارى نه‌خۆشى كردووه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى پاشه‌ڕۆ شله‌كان كه تێكه‌ڵ به ئاوى رووباره‌كان ده‌بێت، ده‌توانرێت كارگه‌ى پاڵاوتن دابنرێت، له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت پێیوایه، به‌و هۆیه‌وه له سه‌دا ٩٠ی ئاوه‌كان به پاكى ده‌مێننه‌وه و دووچارى پیس بوون نابن، هه‌روه‌ك ده‌شڵێت به دانانى ڕیسایكلین ڕزگاریان ده‌بێت له‌و ماده پلاستیكییانه و ده‌شێت سه‌ر له نوێ به‌رهه‌مى تریان لێ دروست بكرێته‌وه.