کوردستان

11:06 - 10/07/2019

دوایین زانیاری له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و ئاشتی هه‌ورامی‌

پەیسەر

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت خۆی سەرپەرشتی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان دەكات و وەزارەتەكەش هەڵناوەشێتەوە.

پێشەوا هەورامی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: لە ئەمرۆوە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت خۆی سەرپەرشتی و چاودێری وەزارەتی  سامانەسروشتیەكانی هەرێم دەكات، تا ئەو كاتەی لەئایندەیەكی نزیكدا كەسێك بۆ ئەو پۆستەدادەنرێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد وەزارەتی سامانەسروشتیەكانی هەرێم وەك خۆی دەمێنێتەوە، و ئەگەر وەزیری تازە هات خۆی پلانی خۆی دادەرێژێت و ئاشكرای دەكات. پێشەوا هەورامی ئاماژەی بەوەشكرد لەكارنامەی حكومەت ئەمرۆ هەندێك شت زیاتر روون دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، تەواوی كاندیدەكانی نزیك لەنێچیرڤان بارزانی بۆ وەزارەتەكان لەلایەن مەسرور بارزانی لەدەرەوەی بڕیاری مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دوورخراونەوە، چاوەڕوان دەكرێت دوای گەرانەوەی نێچیرڤان بارزانی لەفەرەنسا چارەنوسی ئاشتی هەورامی بەتەواوەتی یەكلایی بكرێتەوە.