کوردستان

10:41 - 10/07/2019

گۆران و یەكێتی دەنگ بەكاندیدەكانی یەكتر دەدەن؟‌

پەیسەر

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لێكتێگەیشتن هەیە گۆران و یەكێتی دەنگ بەكاندیدەكانی یەكتر دەدەن.

سەلما فاتح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: لێكتێگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی فراكسیۆنە بەشدارەكانی حكومەت ( پارتی و یەكێتی و گۆران و پێكهاتەكان ) دەنگ بەكاندیدی یەكتر بدەن.

دەشڵێت: ئەگەر پەرلەمانتارێك شتێكی شەخسی لەگەڵ كاندیدێك هەبێت دەنگی پێ نەدات ئەوە شتێكی ترە، بەڵام ئاڕاستە گشتییەكە ئەوەیە هەرسێ لایەنی بەشدار لەحكومەت دەنگ بەكاندیدەكانی یەكتر و كاندیدی پێكهاتەكانیش بدەن.

سەلما فاتح ئاماژەی بەوەشكرد، كابینەی حكومەت نزیكەی 90 دەنگ بەدەست دەهێنێت، بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس لەسەر دەستپێشخەری لایەنێك فراكسیۆنەكانی گۆران و یەكێتی ئامادەییان دەربڕیوە دەنگ بەكاندیدی یەكتر بدەن.

بڕیارە كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بەكابینەی حكومەت كۆببێتەوە.