کوردستان

10:01 - 10/07/2019

پارتی پارێزگارەكانی دهۆك و هەولێر دەگۆرێت‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان، دەیەوێت  پارێزگارەكانی دهۆك و هەولێر بگۆرێت، پەیسەرپرێس ناوی بەهێزترین كاندیدەكان بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوە پۆستی پارێزگارەكانی دهۆك و هەولێر بگۆڕێت و بۆ ئەمەش فرسەت سۆفی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بەهێزترین كاندیدی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێرە هەروەها سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بەهێزترین كاندیدی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری دهۆكە.

لەئێستادا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرە و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆكە، بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس ئەو ئاڵوگۆرە پەیوەندی بەململانێی باڵەكانی ناو پارتیەوە هەیە.