06:57 - 09/07/2019
یەكێتی داوای كۆبونەوەی سێ قۆڵی دەكات
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، داوای كۆبونەوەی سێ قۆڵی دەكات پێش پێدانی متمانە بەسەرۆكی حكومەت و كابینەكەی، پارتی دیموكراتیش لاری لە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نیە، بەڵام پێی باشە دوای متمانەدان بێت بە كابینەی نوێ.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە دەست پەیسەرپرێس كەتووە، یەكێتی بەفەرمی داوای كۆبونەوەی سێ قۆڵی (گۆران- پارتی – یەكێتی).
زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەن، ئامانجی یەكێتی لەم كۆبوونەوە سێ قۆڵییە، گفتوگۆكردنە لەسەر دوو تەوەر، تەوەری یەكەم بۆ ئەوەی یەكێتی و گۆران لەسەر دەنگدان بەكاندیدەكانی یەكتر رێك بكەون. هەروەها گفتوگۆ لەسەر كارنامەی حكومەت بكرێت بەجۆرێك رەنگدانەوەی بەرنامەی هەڵبژاردنی هەرسێ لایەنەكە لەخۆ بگرێت.
لەبارەی هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، سەرچاوەیەكی بەرپرس، ئەوەی بە پەیسەرپرێس راگەیاند: پارتی كۆبونەوەی سێ قۆڵی بەلاوە ئاسایی بووە، بەڵام داوایكردووە بخرێتە دوای دەنگدان بەكابینەی حكومەت، ئەوەش بۆ ئەوەی دەستكاری كارنامەی ئامادەكراوی كابینەی هەشت نەكرێت.
هەرچی سەبارەت بە بزوتنەوەی گۆڕانیشە، كێشەی لەگەڵ كۆبونەوەی سێ قۆڵی نییە پێش پێدانی متمانە بەكابینەی حكومەت یان دوای پێدانی متمانە، بەڵام ئامادەنییە كۆبونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی بكات..