10:49 - 09/07/2019
چوار لایەنی كوردستانی دەنگ بەكابینەی حكومەت نادەن
هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و حزبی شیوعی و نەوەی نوێ، دەنگ بەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم نادەن.
هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و حزبی شیوعی و نەوەی نوێ بڕیاری كۆتاییان داوە كە دەنگ بەكابینەی حكومەت و هیچ وەزیرێك و دەبنە ئۆپۆزسیۆن، و ئەگەری ئەوەش هەیە چەند لایەنێكیان بایكۆتی دانیشتنی دەنگدان بەكابینەی حكومەت بكەن.
لای خۆیەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: ئەوان دەنگ بە كابینەی حكومەت نادەن بەڵام گوێ بۆ كارنامەكەی دەگرن چونكە بەپێی مادەی 68 لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان لێپرسینەوە و چاودێریكردنی حكومەت لەسەر كارنامەكەی دەبێت.
گوتیشی: كارنامەی حكومەت ناخرێتە دەنگدانەوە و تەنها دەخوێندرێتەوە.
بڕیار وایە سبەینێ چوارشەممە لە دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەماندا، سی ڤی كاندیدەكانی پۆستە وزارییەكانی كابینەی نوێ، بخرێتە بەردەستی پەرلەمانتاران تا متمانەیان پێبدرێت.