07:43 - 07/07/2019
سكاڵایەكی یاسایی سامان گەرمیانی بووە هۆی دروستخستنەوەی لە جێگری سەرۆكی هەرێم
سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، یەكێك بوو لەو كەسانەی ناوی وەك كاندیدی جێگری سەرۆكی هەرێم هاتبوو، بەڵام بەهۆی سكاڵایەكی یاساییەوە، لە كێبڕكێكە دوورخرایەوە.
بەپێی زانیارییەكانی بەردەستی پەیسەرپرێس، سامان گەرمیانی خۆی بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم كاندیدكردووە، ئەوەش نیگەرانی و نارەزایەتی باڵێكی دەسترۆیشتووی یەكێتی لێكەوتۆتەوە بەهۆیەوە دۆسیەیەكی یاساییان لەدژی جوڵاندووە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەی بۆ پەیسەر ئاشكراكرد، كە خۆكاندیدكردنی سامان گەرمیانی بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم جێگەی گومان بووە، بەوپێیەی پرس و راوێژی لەگەڵ ماڵی تاڵەبانی نەكرد ناشزاندرێت، بۆچوونی كۆسرەت رەسوڵی وەرگرتبوو یان نا بەڵام بەهۆی ئەو دۆسیەی كە لەسەری جوڵێندرا لەكێبركێ دوورخرایەوە. گوتیشی: ئەو دۆسیەیە تازە نیە بەڵام جارێكی تر و بۆ دورخستنەوەی ناوبراو جوڵێندراوەتەوە.
.بەپێی نوسراوێك كە وێنەیەكی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە بەپێی مادەی 430 لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەرچووە.