کوردستان

06:13 - 07/07/2019

هۆكاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌پۆستی وه‌زاره‌تی پلاندانان‌

پەیسەر

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بڕیاریدا كوڕه‌كه‌ی (ده‌رباز كۆسره‌ت) له‌ كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی پلاندانان بكشێنێته‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانیش پۆستێكی باڵا له‌ ناو یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه‌، به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌كاندیدبوونی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كاندیدنه‌كردنی كوڕه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی وزاری له‌ كابینه‌ی نوێ، كۆسره‌ت ره‌سوڵ بڕیاریداوه‌ ده‌ربازی كوڕی له‌وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی پلاندانان بكشێنێته‌وه‌.

هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، نه‌یویستووه‌، كه‌ كێشه‌ بكه‌وێنه‌ نێوان خۆی و مه‌حمود سه‌نگاوییه‌وه‌، چونكه‌ پێی وابووه‌ سودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌و كێشانه‌ باڵی ماڵی تاڵه‌بانی ده‌بێت.

به‌شێكی دیكه‌ی هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی ده‌رباز به‌هۆی ئه‌و توڕه‌ییه‌ی كادیرانی یه‌كێتییه‌وه‌یه‌، كه‌ پێیان وایه‌ ته‌نها كوڕ و كچی به‌رپرسه‌كان پۆسته‌كانیان وه‌رگرتوه‌ و كۆسره‌ت ره‌سوڵیش پێی باش نه‌بووه‌، به‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ بكه‌وێت.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، ده‌رباز له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی به‌ڵێنی پۆستێكی باڵای ناو یه‌كێتی پێدراوه‌ ئه‌ویش جێگری ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌.

تا ئێستا كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وزارییه‌كان بریتین له‌: