کوردستان

05:45 - 07/07/2019

داوا له‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌كرێت ماڵه‌ی چۆڵ بكات‌

پەیسەر

به‌ نوسراوی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی گشتی داد به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن، داوا له‌ محه‌مه‌دی حاجی سكرتێری حیزبی سۆسیالیس دیموكراتی كوردستان ده‌كات، خانوه‌كه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی چۆڵ بكات.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن، بەرواری 10 /6/2019ی لەسەرە، بەرێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی سلێمانی داوای لەپۆلیسی شارەكە كردووە خانوەكە بەسكرتێری سۆسیالیست له‌ به‌رواره‌ی 18/6/2018 چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بینایه‌ چۆڵ نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و پرسه‌ به‌ په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند: هۆكاری جوڵاندنی ئه‌م داوایه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی له‌پشته‌، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی حیزبی سۆسیالیسته‌وه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی رابردوودا كه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ نزیكبوون.

هه‌ر به‌پێێ زانیارییه‌كان، پێشتر یه‌كێتی له‌ رێگه‌ی نافه‌رمییه‌وه‌، چه‌ندینجار هۆشدارییان داوه‌ته‌، حیزبی سۆسیالیست و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و پێیان راگەیاندوون، باشترە بۆ ئەوان هاوشێوەی حزبی شیوعی و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی، لەململانێكانی نێوان یەكێتی و پارتی بێلایەن بن، بەڵام سۆسیالیست گوێی بەو هۆشداریانە نەداوە.

سەرچاوەكەش زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و بۆ په‌یسه‌ر ده‌ڵێ: دەڵێت بەهۆی ئەو ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌ی سۆسیالیست له‌ پارتی، نوسراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دادگاوه‌ جوڵێندراوه‌به‌ر، ده‌شیانه‌وێت ئه‌و خانووه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك كرێكاری كارگه‌ی جگه‌ره‌ كه‌پێشتر له‌سه‌ریان تاپۆ كراوه‌.