کوردستان

01:42 - 07/07/2019

هۆكاری دوورخستنەوەی لیوا جەمال تاهیر لەكاندیدبوونی بۆ پارێزگاری كەركوك‌

پەیسەر

لەسەر داوای عەرەب و توركمانەكانی كەركوك لیوا جەمال تاهیر بەرێوەبەری پێشووی پۆلیسی پارێزگای كەركوك، لەكاندیدبوون بۆ پارێزگار دووردەخرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی و پارتی لەسەر كاندیدبوونی لیواجەمال تاهیر بەرێوەبەری پێشووی پۆلیسی كەركوك بۆ پارێزگاری شارەكە رێككەوتوون، بەڵام دوای ئەوەی راوێژیان بەعەرەب و توركمانەكانی شارەكە كردووە ئەوان رەتیانكردۆتەوە و بەهۆیەوە یەكێتی و پارتی كاندیدەكەیان گۆڕیوە.

سەرچاوەكە دەڵێت: بەهۆی ئەو هەڵوێستەی عەرەب و توركمانەكانەوە یەكێتی پاشەكشەی بەناوی لیواجەمال تاهیركرد و لەبری ئەو تەیب جەبار یان كاندیدكرد و عەرەب و توركمانەكانیش پێی رازین و لەئەنجومەنی پارێزگا دەنگی پێدەدەن.