کوردستان

12:04 - 07/07/2019

كۆمپانیای نالیا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومەت ده‌كات‌

پەیسەر

كۆمپانیای نالیا داوای زەوی دەكات، بۆ دروستكردنی چەند پرۆژەیەك و لەگەڵ پێكهاتنی كابینەی نوێش وەڵامی داواكارییەكی كۆمپانیای نالیا دەدرێتەوە.


بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس، كۆمپانیای نالیا داوای لە دەستەی وەبەرهێنان كردووە، زەوی بۆ دابین بكات بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی وەبەرهێنان لەهەولێر و سلێمانی. بڕیارە لەدوای پێكهێنانی كابینەی حكومەت وەڵامی داواكاریەكەی بدرێتەوە.


كۆمپانیای نالیا كە لەلایەن شاسوارعەبدولواحیدەوە خاوەنداریەتی دەكرێت، لەساڵی 2011 وە هیچ زەویەكی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی وەبەرهێنان پێنەدراوە و لەساڵی 2014 شەوە پێدانی زەوی بە پرۆژەی نیشتەجێ بوون راگیراوە.


بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2006 ی تایبەت بە وەبەرهێنانی كۆمپانیای نالیا بەبێ بەرامبەر رووبەرێكی فراوانی زەوی لەشاری سلێمانی وەرگرتووە و پرۆژەی گوندی ئەڵمانی یەك و گوندی ئەڵمانی دوو و گوندی ئەڵمانی سێ و چاڤی مۆڵ و چاڤی لاند و پرۆژەی نالیا سیتی لەسەر دروستكردووە.