07:31 - 05/07/2019
هۆكاری رهتكردنهوهی كاری لیژنەی دیاركردنی كاندیدەكانی گۆڕان
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، كاری ئەو لیژنەی رەتكردووەتەوە، كە وەك میكانیزم بۆ دیاریكردنی كاندیدەكان دایناوە.
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رۆژی هەینی كۆبوونەوەی كردو لەكۆبوونەوەكە بەكۆی دەنگ كاری لیژنە 11 كەسییەكە رەتكراوەتەوە، كە ماوەیەكە سەرقاڵی دیاریكردنی كاندیدەكان بۆ پۆستەكان، بۆ ئەوەی جڤاتی نیشتمانی دەنگیان لەسەر بدات، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەكۆبوونەوەكە.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، هۆكاری رەتیكردنەوەی میكیانیزمی كاری لیژنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە جڤاتی نیشتمانی ناڕازیبوون له چۆنێتی دیاریكردنی كاندیدهكان و ههروهها نهبوونی كێبڕكێی بههێز له نێوان كاندیدهكان، بۆیە ئەو بڕیارەیانداوە.
هەر لەكۆبوونەوەكە، جڤاتی نیشتمانی بڕیاریداوە، كە دەسەڵات بدرێتە رێكخەری گشتی، تا لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو كاندیدی پۆستەكان دابنێت، بەتایبەتی پۆستە وەزارییەكان، كە چوار پۆستە.
گۆڕان لەكابینەی نوێ، بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، پۆستەكانی جێگری سەرۆكی هەرێمو جێگری سەرۆكی دەستەی چاكسازیو پۆستی وەزارەتەكانی داراییو ئاوەدانكردنەوەو بازرگانیو كاروكاروباری كۆمەڵایەتیو دوو سەرۆك دەستە وەردەگرێت.