کوردستان

04:57 - 05/07/2019

قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری حكومەت ركابەری بۆ دروست دەبێت‌

پەیسەر

هەرچەندە قوباد تاڵەبانی كوڕ جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی لەناو حیزبەكەی بێ‌ ركابەربوو، بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت، بەڵام بەم دوایانە ركابەرێكی بۆ دروست بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەنیازە خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاڵاو لەناو ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی لەكۆبوونەوەی دەنگدان بەكاندیدەكان، زۆرترین دەنگ بهێنێت‌و بەفەرمی كاندید بكرێت.

پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت، پشكی یەكێتی نیشتمانییەو پێشتر تەنیا وی قوباد تاڵەبانی دەهات بۆ ئەو پۆستە، بەڵام بەهاتنە پێشەوەی ركابەرێكی وەك شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، رەنگە قوباد بچێتە كێبركێیەكی قورسەوە لەگەڵی.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوەو ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكەش بۆ یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدەكانە بۆ ئەو پۆستانەی لەكابینەی داهاتوو بەر ئەو حیزبە دەكەون.