10:51 - 03/07/2019
یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ناوێكی نوێ بۆ پارێزگاری كه‌ركوك رێككه‌وتن
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر ناوێكی نوێ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك رێككه‌وتن و له 24كاتژمێری داهاتوودا، رێككه‌وتنه‌كه واژوو ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ناوی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان كابینه‌ی نوێ راده‌ستی پارتی ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه، به په‌یسه‌رپرێس دراوه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر ته‌یب جه‌بار كه پێشتر بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بووه له دووكابینه‌ی رابردووی حكومه‌تی هه‌رێمدا، رێككه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.
پێشتر نزیكترین ناو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، لیوا جه‌مال تاهیربوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر هیچ كام له كاندیده‌كانی دیكه‌ش كه ناوی هه‌ریه‌ك له خالید شوانی و دكتۆر عومه‌ر ئیجه و رزگار عه‌لی هه‌بوو. یه‌كێتی و پارتی له گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستاندا له‌سه‌ر ته‌یب جه‌بار رێككه‌وتوون.
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، پرسی پارێزگاری كه‌ركوك و كێشه‌كانی ئه‌و پۆسته به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و پۆسته‌شه‌وه، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ چه‌ند مانگێكه دواكه‌وتووه.