کوردستان

04:25 - 02/07/2019

رێككه‌وتنێكى ته‌له‌فۆنیى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پارێزگارى كه‌ركوك‌

پەیسەر

یه‌كێتى و پارتى دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێیان، شه‌وى رابردوو هه‌ردوولا له‌رێگه‌ى پەیوەندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ وه‌ڵامى پێشنیاره‌كانى یه‌كدییان دایه‌وه‌، له‌سه‌ر دانانى لیوا جه‌مال تاهیر به‌ پارێزگارى كه‌ركوك رێككه‌وتوون.

یه‌كێتى و پارتى دوێنێ كۆبوونه‌وه‌، پارتى داواى پارێزگارى بێلایه‌نى كرد. یه‌كێتیش جارێكى دیكه‌ ناوى لیوا جه‌مال تاهیرى هێنایه‌وه‌ سه‌رمێز كه‌ پێشتر كشاندبوویه‌وه‌، پارتى بۆ ئه‌مه‌ نه‌رمى نواند. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانى شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر ناوى لیوا جه‌مال تاهیر بووه‌.

شه‌وى رابردوو دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌ردوولا له‌رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ وه‌ڵامى پێشنیارى یه‌كدییان داوه‌ته‌وه‌. هه‌ردوولا به‌ دانانى لیوا جه‌مال تاهیر بۆ پارێزگارى كه‌ركوك رازین. بڕیار وایه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى هه‌ردوولا به‌فه‌رمى وه‌ك كاندیدى یه‌كێتى و پارتى بناسێندرێت.

یه‌كێتى و پارتى پێشتر چه‌ند جارێك به‌ لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنیش گه‌یشتوون، به‌ڵام دواتر نێوانیان تێكچووه‌ته‌وه‌. دیارنییه‌ ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌یان له‌سه‌ر دانانى لیوا جه‌مال تاهیر به‌ پارێزگار، جێبه‌جێده‌كرێت یاخود هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.