کوردستان

05:01 - 01/07/2019

داخستنی دۆسیه‌كانى رێبوار تاڵه‌بانى به‌رێككه‌وتنێك بووه‌‌

پەیسەر

داخستنی دۆسیه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی، له‌سه‌ر داوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووه‌، و به‌شێكه‌ له‌پرۆژه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، دادگای شاری ره‌سافه‌و دادگای فیدراڵی عێراقی، له‌سه‌رداوای نێچیرڤان بارزانی ته‌واوی دۆسیه‌كانی سه‌ر رێبوارتاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك-یان داخستووه‌.

داخستنى دۆسیه‌كانى رێبوار تاڵه‌بانى، وه‌ك به‌شێك له‌رێككه‌وتنی پارتی و به‌غداده‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك. سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر گوتى"له‌ئه‌مرۆ به‌دواوه‌ رێبوارتاڵه‌بانی، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ك سه‌رۆك ده‌وام بكات، و پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك هه‌ڵبژێرێت".

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، پێشنیارێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی، بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌وه‌كاله‌ت پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێت، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

رێبوارتاڵه‌بانی له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی وه‌رگرت، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ك شاره‌كه‌ی جێهێشت و چه‌ند سكاڵایه‌كی یاساییشی له‌سه‌ر تۆماركرا.