04:31 - 01/07/2019
ئه‌مریكا نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى گه‌یاندووه‌ته به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدى
ئه‌مریكا به‌فه‌رمى نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی"به‌به‌ڵگه‌وه"ده‌داته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عێراق، په‌یسه‌رپرێس ناوه‌رۆكی نامه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌مریكا له نامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه پێشتر جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، كه وڵاته‌كه‌یان له كێشه‌كانی تاران و واشنتن بێلایه‌ن ده‌بێت، به‌ڵام له‌راستیدا خاكی عێراق، بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارده‌هێندرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌نامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌رچی ئێوه به‌ڵێنتاندا كه رێگه نه‌ده‌ن خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئێران دژی ئه‌مریكا و له‌لایه‌ن ئه‌مریكا دژی ئێران به‌كاربهێندرێت، به‌ڵام میلیشیا شیعیيه‌كانی عێراق له‌رێگه‌ی خاكی عێراق-ه‌وه هێرشیانكردۆته سه‌ر سعودیه.
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، "جگه له‌وه‌ش میلیشیاكان به‌ئاشكرا له‌باشوری عێراق مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن، چه‌كی قورسیان پێیه‌و دروشم دژی ئه‌مریكا ده‌ڵێنه‌وە".واشنتن له‌نامه‌كه‌یدا هیوای خواستووه، به‌غداد سنورێك بۆ كاری ئه‌و گروپه میلیشیاییانه دابنێت.
عێراق تا ئێستا له كێشه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران بێلایه‌نى هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گه‌رچى له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه فشارى له‌سه‌ره. نیگه‌رانى واشنتن هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى چالاکى گرووپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێران، له عێراق.