کوردستان

02:09 - 27/06/2019

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كۆدەبێتەوە‌

پەیسەر

دوێنێ‌ لە كۆبوونەوەی وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، جگە تەوەرەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ پرسی پارێزگاری كەركوك، باس لە گەڕانەوەی پارتی كراوە بۆ كەركوك.

بەپێی زانیارییەكان پەیسەر، یەكێتی لەكۆبونەوەكەدا بۆی دەركەوتووە پارتی لەگەڵ حكومەتی بەغداد رێككەوتووە و دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك و بارەگاكانی وەردەگرێتەوە و چەند دۆسیەیەكی ئەمنی و ئابوری هەستیاری كەركوكیش دەگرێتە دەست.


پاش گەڕانەوەی وەفدەكە و تاوتوێكردنی پرسەكان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە نیازە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەنجام بدات و ئەوپرسە تاوتوێ بكات.

لەوبارەوە سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی كە ناوەكەی بۆ خوێنەرانی پەیسەر ئاشكرا نەكرد، دەڵێت: كۆبونەوەكە تایبەت نابێت بەیەكلایكردنەوەی كاندیدەكان، بەڵكو تەنها بۆگفتوگۆكردن دەبێت لەسەر ئەوەی بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەت دەكەن یان نا و دەشیانەوێت بزانن كە رێككەوتنی پارتی و بەغداد بۆ گەرانەوەی پارتی بۆ كەركوك لەسەر چ بنەمایەكە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت: ئەگەرچی یەكێتی داوای وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوكی دەكرد، بەڵام ئێستا دەبێت پارێزگاری لەژمارەیەك پۆست و بەرژوەندی تریشی بكات بەتایبەت دوای هەوڵەكانی گەرانەوەی پارتی بۆ كەركوك.