کوردستان

09:21 - 25/06/2019

سبه‌ینێ پارتى و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه‌‌

پەیسەر

بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ هه‌ولێر شاندى دانوستانكارى یه‌كێتى و پارتى كۆببنه‌وه‌، شاندێكى یه‌كێتى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌هه‌ولێره‌و ده‌یانه‌وێت، سه‌باره‌ت به‌ كاندیدى پارێزگارى كه‌ركوك له‌لایه‌ن پارتى-یه‌وه‌ دڵنیاییان پێبدرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌رپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌سه‌ر داواى یه‌كێتى، بڕیاروایه‌ شاندى یه‌كێتى و پارتى سبه‌ینێ چوارشەممە، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجام، ئه‌وا یه‌كێتى پابه‌ند ده‌بێت به‌ راده‌ستكردنى ناوى كاندیده‌كانى خۆى بۆ پۆسته‌كان له‌و ماوه‌ى كه‌ دیاریكراوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناوى كاندیده‌كانى راده‌ست ناكات.

پارتى تارۆژى هه‌ینى دیاریكردووه‌ بۆ هه‌موولایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى ناوى كاندیده‌كانى خۆیان بۆ پۆسته‌كان راده‌ستى كاندیدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت بكه‌ن.

پارتى ده‌یه‌وێت تا ٣٠ی  مانگ كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت له‌ په‌رله‌مان متمانه‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام یه‌كێتى تا ئێستا بڕیارى به‌وجۆره‌یه‌ ناوى كاندیده‌كانى خۆى پێشكه‌ش نه‌كات، تا له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك دڵنیایى پێنه‌درێت.