06:47 - 24/06/2019
ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و نێچیرڤان بارزانى
نێچیرڤان بارزانى له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رێككه‌وتووه، كه هه‌رێمى كوردستان رۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تى عێراق بكات. باره‌گاكانى پارتیش له كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، رێككه‌وتنه‌كه به‌وجۆره‌یه، نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه راده‌ستی به‌غداد ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌وه دوای رێككه‌وتنێكی گشتگیر كه دوای پێكهێنانی حكومه‌ت به‌فه‌رمی ده‌كرێت.
بڕیاره تیمێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان-ه‌وه، ره‌وانه‌ی به‌غداد بكرێت. توركیاش ئاگاداری ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه‌یه به‌ته‌واوه‌تی و چاودێری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی بۆ كه‌ركوك پیشانداوه، به‌ڵام نایه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى له‌به‌غداوه، راسته‌وخۆ سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه، پێشتر په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه ئه‌ردۆغان و عه‌بدولمه‌هدى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته ٥٠ ساڵییه‌كه‌ى توركیا، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نه‌مێنێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه بكرێت.