کوردستان

01:01 - 22/06/2019

میكانیزمى كۆتایى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى گۆڕان بۆ پۆسته‌كان‌

پەیسەر

كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پۆسته‌كان، له‌ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ ده‌نگدان یه‌كلایى ده‌كرێنه‌وه‌. هه‌ر كاندیدێك زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت ناوه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌ت ده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، چه‌ند پێشنیارێك هه‌بوون بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كان، به‌ڵام دواتر بڕیاردراوه‌ له‌ناو جڤاتی نیشتیمانی یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌و پۆستانه‌شی كه‌ زیاتر له‌كاندیدێك هه‌یه‌ به‌ده‌نگدان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و كاندیده‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی جڤات به‌ده‌ستده‌هێنێت ده‌بێته‌ كاندیدی گۆڕان.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌ر گوتى، جڤاتى نیشتیمانى متمانه‌ به‌كاندیده‌كانی گۆڕان ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ بۆشی هه‌یه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و بانگهێشتیان بكات ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕییه‌كیان هه‌بوو.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ چوار وه‌زاره‌ت به‌شدارى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى كردووه‌. تا ئێستا كاندیده‌كانى خۆى یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه‌.