05:10 - 20/06/2019
بڕیاری پارتی ده‌رباره‌ی كاندیدى وه‌زیری دادى عێراق
پارتی بۆ دیاریكردنى كاندیدى وه‌زیرى دادى عێراق، بڕیارێكى نوێى داوه‌و داواى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه، خۆی كاندیدێكى كورد بۆ وه‌زیری داد دیاریبكات، له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه دراوه به په‌یسه‌رپرێس، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی وه‌زیری دادی حكومه‌تی فیدراڵی داوه، كه پشتیوانی كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته ناكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پارتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی سه‌رپشك كردووه كه خۆی كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكات، له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی و پارتی. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ده‌رباره‌ی ئه‌و پۆسته سه‌رۆك وه‌زیرانیان سه‌رپشككردووه، خۆی كاندیدێك یه‌كلایی بكاته‌وه.
پۆستی وه‌زیری دادی حكومه‌تی فیدراڵی پشكی كورده، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی-یه‌وه، تائێستا كاندیدى ئه‌و پۆسته یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.