04:38 - 20/06/2019
بارزانى بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یەکێتی مه‌رجى هه‌یه
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كێتی داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌پارتی كردووه، به‌ڵام مه‌سعود بارزانى مه‌رجى هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ى شاندى هه‌ردوو حزب كۆببنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌دراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس ئێواره‌ى دوێنێ، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌پارتی كردووه، له به‌رامبه‌ردا مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پرسی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به‌كابینه‌ی حكومه‌ته‌وه هه‌یه با له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆببنه‌وه.
مه‌سعود بارزانى هه‌روه‌ها گوتویه‌تى، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌كه سەبارەت به په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی-یه، ئه‌وه تا ئه‌و كه‌سانه سزانه‌درێن كه" ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه" ئاماده‌نین هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به نێچیرڤان بارزانی-یه‌وه كردووه، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداد ئاشكرابكات رایگه‌یاندووه، سه‌فه‌ری هه‌یه بۆیه ناتوانێت له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه.
به‌هۆى چه‌ند گوته‌یه‌كى مه‌حمود سه‌نگاوی-یه‌وه له‌چه‌ند رۆژى رابردوو. په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و یه‌كێتى ئاڵۆزى تێكه‌وت، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و باره‌گاى بارزانیش راگه‌یه‌ندراوى توندیان بڵاوكرده‌وه. یه‌كێتیش خۆى بێبه‌ریكرد له گوته‌كانى مه‌حمود سه‌نگاوى.