04:40 - 19/06/2019
یه‌كێتى پۆستێكى دیكه بۆ كوڕه‌كه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى پێشنیار ده‌كات
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، پۆستى وه‌زیرى پلاندانانى بۆ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، پۆستێكى دیكه‌ى بۆ كوڕه‌كه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى پێشنیار كردووه، كه كاندیدبوو بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و وه‌زاره‌ته.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه دراوه به په‌یسه‌رپرێس، له‌نێو یه‌كێتى بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی ئه‌وه دراوه، كه كاروان مه‌حمود سه‌نگاوی پۆستی وه‌زیریی له‌كابینه‌ی داهاتوو پێ‌نادرێت. له‌بری ئه‌وه پۆستى بریكارى وه‌زیرێكیان بۆ پێشنیار كردووه.
مه‌حمود سه‌نگاوی داوای پۆستی وه‌زیری پلاندانانی بۆ كاروانی كوڕی كردووه. به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر، ئه‌و پۆسته به‌ته‌واوه‌تی بۆ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵیش سازش له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ناكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان تائێستا مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به‌فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى كه ئایا به بریكاری وه‌زیر بۆ كوڕه‌كه‌ی رازییه یاخود نا.
پێشتر مه‌حمود سه‌نگاوى، له‌سه‌ر هه‌واڵێكى په‌یسه‌ر روونكردنه‌وه‌ى بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، كه كاروانى كوڕى كاندیدى پۆستى وه‌زیرى پلاندانانهو رێگه نادات سته‌مى لێبكرێت.