کوردستان

04:07 - 19/06/2019

نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوای پۆستى وه‌زاره‌تێك ده‌كات له‌كابینه‌ی نوێى حكومه‌ت‌

پەیسەر

نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك، داواى پۆستى وه‌زاره‌تێكى كردووه‌ له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. مه‌سعود بارزانى داواكه‌ى لا په‌سه‌نده‌، به‌ڵام تائێستا بڕیارى فه‌رمى نه‌دراوه‌. 

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، كه‌ له‌سه‌رچاوه‌ى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌فه‌رمی داوای له‌ مه‌سعود بارزانی كردووه‌، له‌كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداربێت، بۆ ئه‌مه‌ش داوایكردووه‌ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی پێبدرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی، پشتیوانی بۆچوونه‌كه‌یان كردووه‌. ویستوویانه‌ بۆچوونى نێچیرڤان بارزانیش وه‌ربگرن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی كه‌ پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك داوای ده‌كات، بۆ نزار عیسمه‌ت یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌. دیار نییه‌ دواى داواكارییه‌كه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پۆسته‌كه‌ بۆ كامیان ده‌بێت.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بووه‌. دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چووه‌ هه‌ولێر و دواتریش له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه‌ له‌پۆسته‌ حزبییه‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌.