04:31 - 18/06/2019
هیومان ڕایتس ۆوچ مردنى مورسى ده‌خاته ئه‌ستۆى حكومه‌تى میسر
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆكی پێشووی میسر محه‌مه‌د مورسی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگا، مرد. ئه‌مرۆ ڕێكخراوی "هیومان ڕایتس ۆوچ" داوای لێكۆڵینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه" سه‌رۆكی پێشووی میسر، به شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندرووستی پێشكه‌ش نه‌كراوه."
له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه" پێشێلكاری جه‌سته‌یی له دژی مافه‌كانی مرۆڤ له میسر به‌رده‌وامه، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان مامه‌ڵه‌ی خراپ له زیندانه‌كاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه مورسی بمرێت."
ساره لیا واتسن به‌رێوبه‌ری جیبه‌جێكاری ڕێكخراوه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه" مردنی مورسی له كاتێكدا چه‌ندین ساڵه حكومه‌تی میسر به شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش له زیندانی تاكه‌كه‌سدا هێشتبوویانه‌وه و هیچ چاودێرییه‌كی ته‌ندرووستی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشتووه خێزانه‌كه‌یشی سه‌ردانی بكات تاوه‌كو پارێزه‌ری بۆ بگرن."
له كۆتایيدا ڕێكخراوه‌كه كه سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه" كه حكومه‌تی میسر به له‌ڕێگای ئازاردانی جه‌سته‌وه زیانیان به مورسی گه‌یاندووه."