03:23 - 18/06/2019
چوار بڕیارى شاندى دانوستانكارى گۆڕان و پارتى
له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى له سلێمانى، هه‌ردوولا چه‌ند بڕیارێكیان داوه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى چاكسازى گۆڕان ورده‌كارى پرۆژه‌كه‌ى باسكردووه، شاندى پارتى جارێكى دیكه دڵنیاییان داوه، كه پشتیوانى پرۆژه‌كه ده‌بن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر كه له‌سه‌رچاوه‌ى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، كۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى كه دوێنێ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، چوار ته‌وه‌رى تێدا تاوتوێكراوه، هه‌ردووولا بڕیاریان داوه، كه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان، پارتى، گۆڕان، یه‌كێتى دروستبكرێت، بۆ نوسینه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌ت و دواتر په‌سه‌ندكردنى.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆیان كردووه، كه تا ٢٨ی ئه‌م مانگه، ناوی کاندیده‌کان دیاری بکرێت و ٣٠ مانگ ناوه‌كان په‌سه‌ندبکرێن. شاندى گۆڕان ورده‌كارى پرۆژه‌ی چاکسازیى باسکردووه، شاندى پارتى جددیه‌تی خۆیان پیشانداوه بۆ سه‌رخستنى پرۆژه یاساى چاكسازیى.
پارتى و گۆڕان هه‌ردوولا بڕیاریان وابووه، پاش پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حکومه‌ت، شاندێكى حکومه‌تی هه‌رێم، بۆ ڕێککه‌وتن سه‌ردانی به‌غدا بكات.
دوێنێ شاندى پارتى به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له، یه‌كێتى، گۆڕان، سۆسیالیست-ى كرد له سلێمانى، بارزانى رایگه‌یاند، كه داوایكردووه لایه‌نه‌كان ناوى كاندیده‌كانى خۆیان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.