کوردستان

03:12 - 18/06/2019

ژمارەی ئەو كەسانەی بۆ پۆستەكانی یەكێتی سی ڤیان پڕكردوەتەوە‌

پەیسەر

یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان لە كابینەی نوێدا چەندین پۆستی باڵاو ئاسایی وەرگرتووە، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەش تا ئێستا ئەو حزبە 280 سی ڤی بۆ هاتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاكانی یەكێتی 280 ئەندام و بەرپرس سیڤیان پركردۆتەوە و پارتیش چاوەرێیە لەم هەفتەیەدا ناوی كاندیدەكانی یەكلایی بكرێنەوە.

هەرچەندە یەكێتی بڕیاری لەسەر بەشداریكردن لەحكومەت بەستۆتەوە بە پرسی پارێزگاری كەركوك و وەزیری دادی حكومەتی فیدراڵی، بەڵام پارتی چاوەرێ دەكات لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ناوی كاندیدەكانی یەكلایی بكاتەوە و دوای ئەوە رەوانەی كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتیان، بكات.

هەروەها بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس بۆ وەرگرتنی 5 وەزارەت و ژمارەیەك بریكاری وەزارەت،  280 كادیر و بەرپرسی یەكێتی سیڤیان پركردۆتەوە و تائێستاش میكانزمی جیاكردنەوەی ئەو سیڤیانە روون نەبۆتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەكتەبی سیاسی نەیتوانی كاندیدەكان یەكلایی بكاتەوە ئەو پرسە رەوانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كراوە.