کوردستان

02:03 - 17/06/2019

پارتی ئامادەیە وەزارەتێك بداتە حزبی سۆسیالیست‌

پەیسەر

وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی حزبی سۆسیالیس دیموكراتی كوردستانی كرد، حزبی سۆسیالیست داوای وەزارەتی شەهیدان دەكات.

ئەمڕۆ وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی لە سلێمانییەوە دەست پێكرد، دوای سەردانیكردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەردانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.


بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، پارتی ئامادەیە وەزارەتێك بداتە حزبی سۆسیالیست بەڵام ناوی وەزارەتەكەی ئاشكرا نەكردووە، سۆسیالیست داوای وەزارەتی شەهیدان دەكات و پێدەچێت پارتیش ئامادەبێـت ئەو وەزارەتە بداتە ئەو حزبە.

ئەگەر پارتی ئامادەبێت وەزارەتی شەهیدان بداتە سۆسیالیست، ئەوە محەمەدی حاجی مەحمود ئامادەیە ئەو وەزارەتە وەربگرێت و تاكە كاندیدی ئەو حیزبە دەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.


حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلولی ساڵی 2018 توانی كورسییەكی پەرلەمانی كوردستان بەدەست بهێنێت.