04:44 - 16/06/2019
عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندیدی دوو وه‌زاره‌تی دیاریكردووه
به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ، سه‌رۆك وه‌زیرى عێراق خۆی دوو كاندیدی بۆ ئه‌و دوو پۆسته پێشنیاز كردووه. عادل عه‌بدولمه‌هدى به نیازه بۆ پۆستى وه‌زیرى دادیش خۆى كاندید دیارى بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له میدیا عێراقییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری ناوخۆ نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریداوه مۆفه‌ق جه‌نابی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس كاندید بكات، بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه سوننه‌كان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری به‌رگری نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه عوسمان غانمی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا كاندید بكات، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری بڕیاریشه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ناوی ئه‌و دووكاندیده ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق بكرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زیری داد نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، سه‌رۆك وه‌زیران به‌نیازه هه‌مان هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر و خۆی كاندیدێك دیاری بكات، كه ئه‌و پۆسته پشكى كورده.
تا ئێستا پۆستى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى، ناوخۆ، په‌روه‌رده، داد، له حكومه‌تى عێراق به به‌تاڵى ماونه‌ته‌وه، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدى ئه‌و وه‌زاره‌تانه رێكنه‌كه‌وتوون.