07:38 - 15/06/2019
مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتییه‌وه ده‌كات
پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبەرامبەر هێنانی دۆسیەی پارێزگاری كەركوك بۆ سەر مێزی دانوستان، هۆشداری دەداتە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، پارتی هۆشداری داوەتە یەكێتی كە پرسی پارێزگاری كەركوك نەهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆكانی هەردوو حزب، ئه‌وه‌ش لەمیانی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ سلێمانی.
سەرچاوەكە دەڵێت، پێشتر یەكێتی پرۆژەیەكی ئامادەكردووە، تیایدا له‌به‌رامبه‌ر ته‌سلیمكردنی ناوی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وزارییه‌كانی، مه‌رجی ئه‌وه‌یه كه پارتیش به كاندیدی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ره‌زامه‌ند بێت. پارتیش زانیاری دەربارەی پلانەكە هەبووە بۆیە هۆشداری داوە لەو هەنگاوە.
سەرچاوەكە دەڵێت، مەسرور بارزانی پەیوەندی بەبەرپرسانی یەكێتیەوە كردووە كە لەمیانی سەردانەكەی بۆ سلێمانی تەنها گفتوگۆ لەسەر پرسی كابینەی حكومەت بكەن و پرسی وەزیری داد و پارێزگاری كەركوك نەهێننە سەر مێزی گفتوگۆ.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه مەسرور بارزانی بەیەكێتی راگەیاندووە، بۆ چارەسەری كەركوك و وەزیری داد دەتوانن سەردانی نێچیرڤان بارزانی بكەن، بەوپێیەی لەلایەن مەسعود بارزانیەوە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە راسپێردراوە.