07:29 - 15/06/2019
كارنامەی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێم گۆرانكاری تێدا دەكرێت
چارەسەری چەند پرسێكی تر دەخرێتە بەرنامەی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێم، سەرچاوەیەكیش دەڵێت" چاوەرێی یەكلابونەوەی چەند پۆستێك دەكات".
بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، گفتوگۆ دەربارەی كارنامەی حكومەتی هەرێم و پرسی وەزیری دادی حكومەتی فیدراڵی و ناكۆكیەكانی ههولێر و بەغداد لەسەر نەوت، ههروهها بودجە و یاسای نەوت و غاز و ئەنجومەنی فیدراڵی و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، پرسی گەندەڵیەكانی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك خزێندراوەتە ناو كارنامەی سەردانەكە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی باشە لەكاتی یەكلابونەوەی پۆستی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و دارایی و سامانەسروشتیەكان و ناوخۆ سەردانی هەرێم بكات، بەوپێیەی زۆرینەی كێشەكانی هەرێم و بەغداد پەیوەندیان بەو دۆسیانەوە هەیە.
بریار بوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەرێم بكات، بەڵام سەردانەكەی دواخست.