03:33 - 15/06/2019
هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ كۆمەڵی ئیسلامی تێدا نابێت
بەهۆی بەشدارینەكردنی كۆمەڵی ئیسلامی لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم، پارتی ئامادە نیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی بكات.
كۆمەڵی ئیسلامی تا ئێستا خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە و بڕیاری نەداوە بەشداری كابینەی نوێ دەبێت، یاخود دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، بۆ یەكلابوونەوەشی چاوەڕوانی هەنگاوكردارییەكانی پارتی بوو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بەڵام پارتی ئامادە نیە لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێدا سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی بكات.
بەپێی زانیارییەكان پەیسەرپرێس، دوابڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەردانی لایەنەكان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم ئەوەیە كە سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی نەكات.
پارتی بە فەرمی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بانگهێشت كرد رۆژی 10ی ئەم مانگە لەهۆڵی سەعد عبدوڵا لەشاری هەولێر بەرێوەچوو، بەڵام نە لە ئاستی باڵای حیزبەكە و نە سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان ئامادەی مەراسیمەكە نەبوون، ئەوەش پارتی نیگەران كرد.