کوردستان

06:05 - 14/06/2019

زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كاندیده‌كانی پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وزارییه‌كان‌

پەیسەر

دوای راسپاردنی مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیده‌كانی، ئاماده‌كردووه‌ و چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی كۆتایی سه‌رۆكی پارتین.


به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، ئەو لیژنەیەی لەناو پارتی بۆ دیاریكردنی كاندیدەكانی ئەو حزبە بەسەرۆكایەتی هۆشیارزێباری پێكهێندرابوو كۆتایی بەكارەكانی هێناوە و ناوەكانی ئامادەكردووە.


به‌ پێی میكانیزمی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان، پێویستە بۆ دواجار ناوەكان بخرێنە بەردەم مەسعود بارزانی بۆ ئەوەی بریاری كۆتاییان لەبارەوە بدات.


زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، هیچ كێشەیەك لەسەر هیچ كاندیدێك لەناو پارتی نەماوە و تەوافوق لەسەر زۆرینەی كاندیدەكان هەیە.


ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ گۆڕان و یه‌كێتی بكات بۆ وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كانی پۆسته‌ وزارییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت خێراتر بكرێت.