07:38 - 11/06/2019
سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له سه‌لاحه‌دین به‌هادین نیگه‌رانن
به‌شداریكردنی سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی نیگه‌ران كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لەبەشداریكردنی ئەمینداری گشتی حزبەكەیان لەمەراسیمی دەست بەكاربوونی سەرۆكی هەرێم نیگەرانن.
لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو، پێیان وایە به‌شداریكردنی ئه‌مینداره‌كه‌یان كەمكردنەوەی هەڵوێستەكانی پێشووی فراكسیۆنی یەكگرتووە، كە دەنگی بەكاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەمواركردنەوەی یاساكەی نەدا، دواتریش دەنگی بەنێچیرڤان بارزانی نەدا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكی هەرێم.
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری مەراسیمی دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی كرد وەك سەرۆكی هەرێم و دواتریش بە كەناڵی روداوی راگەیاند، ئەو وەك شەخس و وەك حزبیش هاوكاری نێچیرڤان بارزانی دەبن. گوتیشی، لەمەسەلەی حكومەت ئۆپۆزسیۆن دەبن، بەڵام ئۆپۆزسیۆنێكی تایبەت بەخۆیان، چونكە بروایان بە فەوزا و تێكدان و ئینقلاب نیە.