01:57 - 07/12/2018
توركیا په‌یمانگای پیشه‌یی له كه‌ركوك ده‌كاته‌وه
توركیا بڕیارده‌دات به كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای پیشه‌ی له شاره‌كانی كه‌ركوك و جه‌رابلوسی سوریا. بڕیاره‌كه به واژووی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ركراوه.
ئاژانسی ئانادۆڵی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه له كه‌ركووك و جه‌رابلوس دوو په‌یمانگای جیای پیشه‌یی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ربه زانكۆی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
له‌ئێستادا توركیا له باكوری سوریا و خۆرئاوای كوردستان، ده‌ستی كردووه به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی و چاودێران و نوسه‌رانیش ئه‌م هه‌نگاوه وا شڕۆڤه ده‌كه‌ن، ئامانج لێی مانه‌وه‌ی توركیا بۆ كاتێكی درێژ له باكوری سوریا و خۆرئاوای كوردستان.
سه‌باره‌ت به كه‌ركوكیش، توركیا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌مه دووه‌مین هه‌وڵییه‌تی بۆ نزیكبوونه‌وه له كه‌ركوكییه‌كان و ئه‌و كارانه‌ی توركیاش له‌لایه‌ن به‌شێك له كه‌ركوكییه‌كانه‌وه جێی نیگه‌رانییه.
پێشتر له جه‌ژنی قوربانی رابردوودا فاتح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لەعێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ركوك شاری باوباپیرانی ئه‌وانه.
دوای سوتانی بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری كه‌ركوكیش توركیا له رێی باڵیۆزه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه قه‌ره‌بووی زیانله‌كه‌وتوانی ئه‌و ئاگره ده‌كه‌نه‌وه و بازاڕه‌كه‌ش نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌نگاوه‌كانی توركیا به ئاڕاسته‌ی كه‌ركوك، قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كرا‌و هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دووان، بڕیاره‌كانی توركیایان به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان لێكدایه‌وه.
هه‌ر سه‌باره به‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی، پێشتر نووسەری بەناوبانگی لوبنانی و شارەزا لە كاروباری توركیا محەمەد نورەدین لە بۆپەیسەر پرێس گوتی:" بێگومان مانەوەی توركیا دەمدرێژە تا ئەو رادەیە دەمێنێتەوە كە بۆی دەچێتەسەر. ئامانجی سەرەكی بەدەستهێنانەوەی ئەو خاكەیە كە لەسەردەمی میساقی میللی لە ساڵی 1920 لە دەستیداوە. دەخوازێت باكووری سوریا و باكووری عێراق بەخۆیەوە بلكێنێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پلان و دامه‌زراندنی په‌یمانگا و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان، محه‌مه‌د نوره‌دین گوتیشی: هەبوونی ئەم دەزگایانه نیازی توركیا له باره‌ی لكاندنی ئەم ناوچانە بە خاكی توركیا ئاشكرا ده‌كات، بۆ ئەمەش دوو ستراتیژی هەیە، یەكەمینیان دروستكردنی دیفاكتۆیەك بۆ ئەم ناوچانە كە توركمانن و سەر بە توركیان لە رووی دانیشتووانە، دوای ئەوەش كاركردنە لەسەر ستراتیژی دووەمین كە ئەویش بە فەرمی ئەو ناوچانە بخرێنە سەر خاكی توركیا.