01:27 - 09/06/2019
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆچی ئه‌نجام نه‌درا؟
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی پێش مەراسیمی سوێندخواردنی برازاكەی رەتكردەوە، ئه‌وه‌ش له كاتێكدابوو وه‌فدی یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه له هه‌ولێر بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، سەرباری هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی، بۆ كۆبونەوەی یەكێتی و پارتیش پێش مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم، بەڵام به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن مەسعود بارزانی، نه‌توانرا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
بڕیاروابوو كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت و لەسەر بەڵێنی نێچیرڤان بارزانی وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی هەولێری كرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەی مەسعود بارزانی ئامادەنەبووە لەگەڵ وەفدەكەی یەكێتی كۆببێتەوە بەبیانوی ئەوەی پرسەكەی بەنێچیرڤان بارزانی سپاردووە، لەهەمان كاتدا بە دروستكردنی فشار لەسەر برازاكەی كۆبونەوەكەی هەڵوەشاندۆتەوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی پارتی بەردەوامن بۆ ئەوەی پێش كاتژمێر 11ی سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسی كۆببنەوە.