کوردستان

01:48 - 08/06/2019

ئه‌و وڵاتانه‌ى بانگهێشتى مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم كراون‌

پەیسەر

نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی و به‌رپرسی عێراقی و ناوخۆی هه‌رێم بانگهێشتی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كراون، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانى ئێرانى بانگهێشتى مه‌راسیمه‌كه‌ نه‌كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، له‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له‌ناویشیاندا باڵیۆزی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی و ناوخۆی هه‌رێم بانگهێشتی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كراون، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌رۆ به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام تائێستا هیچ به‌رپرسێكی ئێرانی بانگهێشت نه‌كراوه‌.

رۆژی 28ی ئایاری رابردوو، نێچیرڤان بارزانی به‌ ده‌نگی 68 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ متمانه‌ی پێدرا. بڕیاره‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا سوێندى یاسایى بخوات و ده‌ستبه‌كاربێت له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ى.