کوردستان

01:15 - 08/06/2019

كابینه‌ی نۆ مه‌رجێكی نوێ بۆ به‌رپرسه‌كانی داده‌نێت‌

پەیسەر

كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، مه‌رجێكی نوێ بۆ كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رپرسانى دیكه‌ى حكومه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بۆ سه‌ره‌وه‌، داده‌نێت و په‌یسه‌رپرێس مه‌رجه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ك كاندید له‌ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان ده‌ستبه‌كارده‌بن، ده‌بێت فۆرمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پڕ بكه‌نه‌وه‌.

به‌رپرسانى كابینه‌ى نوێ، ده‌بێت ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان له‌و فۆرمه‌دا بنوسن، و له‌دوای ته‌واوبوونی چوارساڵه‌كه‌شیان ده‌بێت فۆرمی ئه‌ستۆپاكی پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ تێیدا به‌هه‌مان شێوه‌ ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانیان بنوسن و دواتریش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه‌وه‌ وردبینی بۆ فۆرمه‌كان ده‌كرێت، رێگه‌ش به‌هیچ به‌رپرسێك نادرێت له‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌ی ئۆتۆمبێل یان خانوو یان هه‌ر موڵكێكى حكومی لای خۆیان گلبده‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كاندیدی وه‌زیر و ته‌نانه‌ت پارتی سیاسیشه‌وه‌ نیگه‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام گۆران پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كردووه‌.