12:59 - 08/06/2019
بڕیارى هاوبه‌شى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران
به‌رپرسانى یه‌كێتى و پارتى چه‌ند رۆژى رابردوو، گفتوگۆیان كردووه‌و په‌یوه‌ندییان له‌نێواندا بووه، بۆ دیاریكردنى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكاو ئێران، هه‌ردوولا له‌سه‌ر بێلایه‌نى هه‌رێم كۆك بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی چه‌ند دیدار و په‌یوه‌ندیيه‌كی ته‌له‌فۆنییان له‌نێواندابووه، كه دۆسیه‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیان كێشه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، دواجار پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه له‌ناكۆكيیه‌كانی تاران و واشنتن بێلایه‌ن بن، تانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقیش بێلایه‌ن نه‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، بێلایه‌ن بوون وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌فه‌رمى ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا و ئێران بكرێت.
هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر فشارى دوولایه‌نه‌ى ئه‌مریكاو ئێرانه، و هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان پشتیوانیان بێت له كێشه‌كانى تاران و واشنتن، ئه‌مریكا چه‌ند جارێك هۆشدارى داوه به هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت به به‌رپرسانى یه‌كێتى سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران.