کوردستان

04:51 - 07/06/2019

پارتى یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانى یه‌كێتى بۆ پارێزگارى كه‌ركوك لا په‌سه‌نده‌‌

پەیسەر

پارتی یەكێك لەو سێ كاندیدە نوێیه‌ى، كه‌ یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركوك پێشكه‌شیكردوون له‌وانى دیده‌ لاباشتر و په‌سه‌نده‌، به‌ڵام هێشتا به‌ فه‌رمى بڕیارى له‌ باره‌وه‌ نه‌داوه‌.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، ئەو حزبە لیوا جەمال تاهیر بەرێوەبەری پێشووی پۆلیسی كەركوكی لە دوو كاندیدەكەی دیكه‌ى یەكێتی بەلاوە پەسەندترە.

سەرچاوەكە دەڵێت، مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی پێیان باشە لیوا جەمال تاهیر ببێت بە پارێزگار، بەڵام بڕیاری كۆتاییش لای بارزانییە.

چه‌ند رۆژى رابردوو یەكێتی ناوی هەریەك لە لیوا جەمال تاهیر، خالیدشوانی، دكتۆر عومەر ئینجەیی، رادەستی پارتی كرد وەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك، بۆ ئەوەی پارتی یەكێكیان په‌سه‌ندبكات.