04:27 - 07/06/2019
ئه‌مریكا و عادل عه‌بدولمه‌هدى داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن
سەرۆك وەزیرانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریكا له عێراق، داوایان له‌به‌رهه‌م ساڵح كردووه به‌شدارى مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بكات.دواى ئه‌و داواكارییانه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌رهه‌م ساڵحى له به‌شداریكردن ئازاد كردووه‌و سه‌رۆك كۆمار خۆى به‌شداربوونى پێ باشه و ره‌زامه‌ندى ماڵى تاڵه‌بانى وه‌رگرتووه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوون، هەریەك لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جۆن وود باڵیۆزی ئەمریكا لەبەغدا، داوایان لەبەرهەم ساڵح كردووە بۆ ئەوەی بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بكات، بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی ئەوەی كە كێشەكانی یەكێتی و پارتی نەهێندرێنە بەغدا، پێشوازی لەبانگهێشتكردنی بەرهەم ساڵح بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم كردووە و باڵیۆزی ئەمریكاش هەنگاوەكەی بەدروست و پێویست زانیوە، كە دەبێت سەرۆك كۆمار وەڵامی ئەرێنی ئەو دەستپێشخەریە بداتەوە.
په‌یسه‌رپرێس پێشتر بڵاویكرده‌وه، كه به‌رهه‌م ساڵح پێى خۆشه به‌شدارى مه‌راسیمه‌كه بكات و پێى وایه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى ئاسایى بكاته‌وه، به‌ڵام مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌بووه كه له‌وسه‌ردانه‌دا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى كۆببێته‌وه، پارتیش لارى نه‌بووه له‌وه.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس، پێشتر مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێی باش بووە ئەگەر یەكێتی وپارتی تا 10ی حوزەیران نەگەنە رێككەوتن، بەرهەم ساڵح بەشداری مەراسیمەكە نەكات، بەڵام دوای فشارەكان بۆچوونەكانیان گۆراوە. گوته‌بێژى یه‌كێتى دوێنێ دواى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ی گوتى"د.به‌رهه‌م ساڵح خۆی ئازاده له‌به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له‌و مه‌راسیمه‌دا".