کوردستان

01:46 - 07/06/2019

زانيارييه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی‌

پەیسەر

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەریەك لە مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامدا بڕیار وایە جارێكی تر پارتی و یەكێتی لەسەر پرسی پارێزگاری كەركوك بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن.


بەپێی زانیارییەكانی بەردەستی پەیسەرپرێس، مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ و بافڵ تاڵەبانی و ئەرسەلان بایز و عماد ئەحمەد ی راسپاردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی كۆببنەوە.
بڕیارە لەدوو رۆژی ئایندەدا و پێش مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت و ئەو ناوانەی كە لەلایەن یەكێتییەوە پێشنیار كراوە  گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت.


بەپێی زانیارییەكان وەفدی پارتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت و وەفدی یەكێتیش لەلایەن كۆسرەت رەسوڵەوە و ئەگەر یەكێتی و پارتی رێككەوتن بكەن ئەوە رۆژی دووشەممە یەكێتی بەشداری مەراسیمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی دەبێت.