کوردستان

01:02 - 07/06/2019

بۆچوونی ئەمریكا و هاوپەیمانان لەسەر ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی‌

پەیسەر

هەرچەندە پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەڵام بە فشاری نێچیرڤان بارزانی پێش 10ی مانگ جارێكی تر ئەو دوو لایەنە كۆدەبنەوە، هاوپەیمانیش ئەم لەیەك تێگەیشتنی پێ باشە.

بەپێی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی پێداگری لەسەر ئەوە كردووە كە دەبێت یەكێتی و پارتی پێش 10ی ئەم مانگە كۆببنەوە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەدەن، ئەمریكا و هاوپەیمانان پشتیوانی دەستپێشخەریەكەی نێچیرڤان بارزانی دەكەن و دژی ئەوەن كە پارتی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ یەكێتی هەڵپەسێرن.

پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ سێ‌ رێككەوتنی لەگەڵ پارتی ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەر سێ‌ رێككەوتنەكە ئۆكەیی كۆتایی یەكێتی لەسەر نەدرا هەڵوەشێنرانەوە و بەو هۆیەشەوە، پارتی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ یەكێتی هەڵپەسارد.

بەپێی زانیارییەكان، پارتی پێی وایە باشترین هەنگاو ئەوەیە پێكهێنانی كابینەی نوێ دوانەخات و هەوڵیش بدات سێ لایەنە( كۆمەڵ و یەكگرتوو حزبی شیوعی) بێنێتە ناو كابینەكەیەوە و حكومەت پێكبهێنرێت.