02:14 - 06/06/2019
یه‌كێتی داوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌پارتی ده‌كات
یه‌كێتی داواده‌كات پێش راسپاردنی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پێكهێنانى كابینه‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ پارتى كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى بكات، و پارتیش مه‌رجى هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی، داوای كردووه پێش 10ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی بكرێت.
یه‌كێتى داوایكردووه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ناوى كاندیدى پارێزگارى كه‌ركوك یه‌كلابكرێته‌وه‌و ئه‌وانیش وه‌ك یه‌كێتى به‌شدار ده‌بن، له مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پارتی ئاماده‌یه بۆ كۆبوونه‌وه به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌ستكاری رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان نه‌كرێت و هیچ رێككه‌وتنێكی نوێش نه‌كرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ناو پارتى نێچیرڤان بارزانى داواكه‌ى لاپه‌سه‌نده‌و پێى باشه پێش 10ى مانگ، كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى بكرێت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى پێى باشه دواى 10ى حوزه‌یران كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت.