کوردستان

04:58 - 05/06/2019

هەرێم رەشنوسی رێككەوتنێك رەوانەی بەغدا دەكات‌

پەیسەر

هەرێمی كوردستان رەشنوسی رێككەوتنێك رەوانەی بەغدا دەكات و ماوەی رێككەوتنەكەش چوار ساڵە و لەگەڵ كۆتایی هاتنی كابینەی عادل عەبدولمەهدی رێككەوتنەكەش كۆتایی دێت.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەرپرێس، رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم كه‌ ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت له‌سه‌ر پرسی پرسی بودجە و چۆنێتی هه‌نارده‌كردنی نەوت و پرسی گەرانەوەی پێشمەرگەیه‌ بۆ ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ ره‌شنوسه‌كه‌ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌كراوه‌  بۆ گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغداد و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە بۆ ئەوەی دوای جەژن دانوستانی لەگەڵ بەغداد پێ بكەن.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ره‌شنوس و رێككه‌وتنه‌ گه‌ر به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ری رێكبكه‌ون كاتی ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ و به‌ كۆتایی هاتنی كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنه‌كه‌ش كۆتایی دێت و لەسەردەمی كابینەی داهاتووی عێراق رێككەوتنی نوێ بكرێت یان كاركردن بەرێككەوتنەكە درێژ بكرێتەوە یان هەموار بكرێتەوە.